ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

کەین هاندەرانی تۆتنهام تووڕە دەکات

یاریگا-هاری کەین لە بەهای تۆتنهام کەمدەکاتەوە و ستایشی گەورەیی بایەرن دەکات.

کاپتنە مێژووییەکەی سپێرز سەرەنجام هاوینی ئەمساڵ ئەو یانەیەی جێهێشت و روویکردە بایەرن میونشن. ئێستا لە کامپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆ و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پرسیاری جیاوازی یاریکردن لە تۆتنهام و بایەرنی لێکرا. ئەویش لە وەڵامدا وتی

 

جیاوازییە لە فشاری بردنەوەدایە بەراورد بە سپێرز. راستە لەوێش بۆ بردنەوە یاریمان نەدەکرد بەڵام گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو ئەگەر چەند یارییەک لەسەریەک نەمان بردایەتەوە. بەڵام بایەرن هەمیشە بۆ بردنەوە یاری دەکات. ئەمە جیاوازی و بەهای یاریکردنە بۆ یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان. چێژ لەو هەستە تازانە دەبینم و ئەمەش هۆکاری ئەوەبوو بچمە ئەوێ

کەین بەوە ناسراوە سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە باشترین  هێرشبەرەکانی کۆتا 10 ساڵی رابردوو، بەهۆی مانەوە لە تۆتنهام خاوەنی هیچ ناسناوێک نیە بەڵام ئومێدەوارە لەگەڵ بایەرن لانیکەم بتوانێت ببێتە خاوەنی ناسناوی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا.

لەم وەرزەشدا پاش سێ هەفتە، خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسیستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button