ئه‌مریکا

نێیمار: هەرگیز ناتوانم لە پێلێ باشتر بم

یاریگا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕازیل بە سەرکردایەتی نێیمار داسیلڤا لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە کیشوەری ئەمریکای لاتین، گۆڵبارانی بۆلیڤیای کرد.

لەو یارییە نێیمار داسیلڤا ئەستێرەکەی سامبا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بەم دوو گۆڵەشی بووە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی و پێش پێلێ ئەفسانەی کۆچکردووی وڵاتەکەی کەوت.

دوای ئەوەی نێیمار ئەم ژمارە پێوانەییەی تۆمارکرد، دەڵێت تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی پاشای ئەفسانەیی تۆپی پێی وڵاتەکەی نایکاتە یاریزانێکی باشتر لە ئەو. هێرشبەرەکەی سامبا دوای یارییەکە گووتی

زۆر دڵخۆشم و هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ئەم ژمارەی پێوانەییە بشکێنم، بەڵام نامەوێت بڵێم من لە پێلێ باشترم تەنها لەبەر ئەوەی ئەم ڕیکۆردەم شکاند. تەنها دەمەوێت ناوی خۆم لە مێژووی هەڵبژاردەی بەرازیل بنووسم و سوپاسی خێزانەکەم و هاوڕێکانم بکەم

نێیمار بە تۆمار کردنی دوو گۆلەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، کۆی گۆڵەکانی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەیاندە 79 و بە دوو گۆڵ پێش پێلێ کەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button