ئاسیاگرنگترین

گۆڵپارێزە کوردەکە بەرامبەر رۆناڵدۆ یاریی ناکات

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران تووشی پێکان بووە.

گۆڵپارێزەکە کوردەکە لە مۆندیالی 2018 لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پۆرتوگال، توانی لێدانە سزاکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە.


هەردوو یانەی پێرسپۆلیسی ئێران و نەسڕی سعودی لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە یاریگای ئازادی لە شاری تاران رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ماڵپەری تەرەفداری ئێران بڵاویکردەوە، عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی پێرسپۆلیس لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر بولگاریا تووشی پێکان بووە.

هەرچەندە تاوەکو ئەم ساتە ماڵپەری فەرمی پێرسپۆلیس ئاماژەی بە جۆر و وادەی پێکانی گۆڵپارێزەکەی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە بیرانوەند نزیکەی 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button