ئینگلتەرا

سزاکەی ڤان دایک زیاد کرا

یاریگا

ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد سزادرا.

ماڵپەری فەرمی کۆمەڵەی پرێمەرلیگی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە هۆڵەندیەکەی رێدز سەرەتا بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر نیوکاسل تەنها بۆ یەک یاریی سزادرا.

هەرچەندە کارتە سوورەکەی ڤێرجیل یەکسەرە بوو و لەم حاڵەتەدا یاریزان سێ یاریی سڕ دەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی توندی لێدانەکە ئەو سزایە تەنها بۆ یەک یاریی هەژمار کرا.

لەلایەکی دیکەوە بەرگریکارەکەی لیڤەرپوول بەهۆی گووتنی قسەی نەشیاو بەرامبەر جان بوکس ناوبژیوانی یارییەکە، بۆ یارییەکی دیکەش سڕ دەکرێت.

بەم شێوەیە بان دایک بەشداری دوو یاریی داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button