ئه‌مریکا

مێسی باس لە باشترین بەرگریکاری جیهان دەکات

یاریگا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا باس لە باشترین بەرگریکاری جیهان دەکات و ستایشی ئەو یاریزانەش دەکات.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 توانی بە ئەنجامی 1-0 لە ئیکوادۆر بباتەوە، تاکە گۆڵی یارییەکەش مێسی لە خولەکی 78 بە لێدانی راستەوخۆ تۆماری کرد.

لەم یارییە کریستیان رۆمێرۆ بەرگریکاری تانگۆ نمرەی 8,6 پێشکەش کرا و وەکو باشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا.

دوای یارییەکە مێسی سەبارەت بە هاونیشتیمانیەکەی گووتی

بۆ من کریستیان ڕۆمیرۆ باشترین بەرگریکاری جیهانە لە ئێستادا. ئاستێکی نایابی هەبوو و باشترین یاریزانی یاریگاش بوو

بابەتی زیاتر

Back to top button