ئیسپانیا

مۆدریچ لەبارەی بێڵینگهامەوە دەدوێت

یاریگا –

لۆکا مۆدریچی ئەفسانەی ریار مەدرید بە ئاست بەرزی جود بێلینگهام سەرسام بووە.

یانەی ریال مەدرید توانی لە گواستنەوەی هاوینەدا لە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بباتەوە و جود بێلینگهام بگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

هەر لە سەرەتای ئامادەبوونی لەم تیپەدا، ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە دەریخست کە شایەنی ئەوە بووە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەکەیدا خەرج بکرێت و بووە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە چەند یاری یەکەمدا و ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.

مۆدریچ کە خاوەنی دەست کەوتی زۆرە لە ساڵانی یاریکردنی لە یانەی ریال مەدرید، سەبارەت بەم یاریزانە نوێیە گوتی:

بێلینگهام؟ دەبێ بڵێم کە جود بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو سەرسامی کردووم. هەمووان دەیانزانی یاریزانێکی زۆر بەتوانایە، بەڵام کاتێک لە نزیکەوە دەیبینیت، درک بە توانا و بەهرە تایبەتەکەی دەکەیت.

ئەفسانە کرۆواتییەکە لە درێژەی قسەکانی گوتی:

ئەو بە باشی لە لۆژیکی یارییەکە تێدەگات و هەستی پێدەکات. جود دەتوانێت هەر شتێک بەدەستبهێنێت کە دەیەوێت، هەروەها کەسایەتییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەکی لەو شێوەیە. هەموو مەرج و تایبەتمەندییەکی پێویستی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی پیشەیی نایاب.

بێڵینگهام ئەو یاریزانە بوو کە توانی رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە بەدەستهێنانی هەموو خاڵەکانی ریال مەدرید لە سەرەتای دەستپێکی ئەم وەرزەی لالیگا بە تۆمارکردنی گۆڵ لە هەموو یارییەکانی ئەم تیپەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button