ئیسپانیا

هازارد لە مەدرید دەمێنێتەوە

یاریگا –

ئیدن هازارد نە لە بەلجیکا و نە لە لەندەن، بەڵکو بەهۆی یەکێک لە کوڕەکانییەوە لە مەدرید و لە پایتەختی ئیسپانیا درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدن هازارد زیاتر نزیکە لە وازهێنانی بە ئیکجاری و لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ تیپێکی نوێ دوورە. سەرەڕای ئەو بەڵێنەی کە لە ئاهەنگی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی 2022 بە هاندەرانی دابوو، بەڵێنەکەی نەهاتە دی و ئێستا تۆپی پێ پشتی لە ئەستێرە بەلجیکییەکە کردووە.

تا بڕیاری کۆتایی، هازارد وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی لە مەدرید دەژی. هازارد دڵنیا بوو لەوەی کە دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاری تۆپی پێ کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال هەڵوەشایەوە، بەڵام بارودۆخ بە دڵی ئەو نەبوو و ئەو ئۆفەرانەی وەریگرتبوو پاڵنەری نەبووبۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگا.

چیرۆکی هازارد لە ریال مەدرید کۆتایییەکی چاوەڕواننەکراو بوو و بە لێخۆشبوونی شیرینی و بەشێک لە مووچەکەی کە کاتی مابوو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە. ئەستیرە بەلجیکییەکە لە مانگی تەمموزدا ماڵئاوی لە ریال مەدرید کرد، بەڵام لە مەدرید مایەوە، بەو پێیەی کە یەکێک لە کوڕەکانی لە ئەکادیمیای ریال مەدرید یاری دەکات، ناوبەناو لە کامپ ڤاڵدیباس بینراوە بۆ ئەوەی سەیری یارییەکانی کوڕەکەی بکات.

هازارد، وەکوو گاریس بەیڵ، دڵخۆشە بە ژیان کردن لە مەدرید. سەبارەت بە ئەستێرە وێڵزییەکە، تەنانەت لە کاتێکدا بە خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد خێزانەکەی لە پایتەختی ئیسپانیا مانەوە. بەیڵ تا ئێستاش لە مەدرید دەژی. ژیان لە مەدرید بۆ یاریزانێکی تۆپی پێ سادەیە، مانەوەی هازاردیش ئەم بابەتەی یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button