جیهانگرنگترین

بۆ یەكەم جار لە دوای 20 ساڵ رۆناڵدۆ ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی باڵۆندۆردا نیە

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسری سعوودی ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی باڵۆندۆر بۆ ساڵی 2023 نیە.

شەوی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ناوی 30 پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر ئاشكرا كرد.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02TmXYZYAdmJoButo1uBtBt1NgH2Z2BUQM2bxYN6YjnaUfmXJRMp3wVWaUJfr5QH7Ul/?mibextid=cr9u03

لە لیستەكەدا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نابیندرێت بۆ یەكەم جار لە دوای ساڵی 2003ەوە.

لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا دۆن رۆناڵدۆ ركابەری بردنەوەی خەڵاتەكەی كردووە و توانیویەتی پێنج جار و لە ساڵەكانی 2008 ، 2013 ، 2014 ، 2016 ، 2017 تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02RhBGiCSzhckwp2FghE4P3vw1n345xqUp4tDLvBxD6cAs83T7sp5FoeS6yM29HzVsl/?mibextid=cr9u03

هۆكاری دوورخستنەوەی رۆناڵدۆ ئەوە بوو كە وەرزی رابردوو بە بارودۆخێكی سەختدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تێپەڕی و لە چەندین یاری یانەكە لەسەر كورسی یەدەگ بوو و دواتر گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان هەڵوەشاندەوە.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یارییەكانی جامی جیهانی ئاستێكی چاوەڕوان كراوی پێشكەش نەكرد و هەر زوو هەڵبژاردەكەی ماڵئاوایی كرد لە پاڵەوانیەتیەكەدا.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا دۆن ئەوروپای جێهێشت و پەیوەندی بە نەسری سعوودیەوە كرد.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 30 مانگی داهاتوو لە ئاهەنگێكدا فرانس فوتبۆڵ ناوی براوەی باڵۆندۆر ئاشكرا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button