عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی ڕیزەکانی بەهێز دەکات

بە مەبەستی زیاتر تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو گرێبەستی تر واژۆ دەکات.

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئامانجەکەی بپێکێت، بۆ ئەم وەرزەی 2023 _ 2024ـی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو یاریزانی تازەی گواستەوە ڕیزەکانی، ڕەعدفەنەر یاریزانی دڵی بەرگری و پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق لە یانەی کەربەلاوە پەیوەندی بە یانەکە کرد، هەروەها ئیبراهیم محەمەد کە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات، لە یانەی نەورۆزەوە پەیوندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە کرد، بڕیاریشە لە چەند ڕوژی داهاتوو نوێنەرەکەی شاری سلێمانی چەند گرێبەستێکی تر واژۆبکات بۆ ئەوەی ئامانجی چەند ساڵەی یانەکە بپێکێن و بگەنە ڕیزی یانە نایابەکانی عێڕاق.

بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپەکەی بە عەمارمحسنی بەڕەگەز عەرەبی سپاردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button