خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ چاوی لە 124مین گۆڵی نێودەوڵەتییە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال زۆر دڵخۆش دەردەکەوێت.

یاریزانی تەمەن 38 ساڵان بڕیارە 201مین یاری نێودەوڵەتی لە بەرامبەر سلۆڤاکیا بکات. رۆناڵدۆ بە وزەیەکی زۆر ئەرێنییەوە لە مەشقەکانی پۆرتوگال دەردەکەوێت.

پیاوانی رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، چاویان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیەوە، تاوەکو لە پێشەنگایەتی کردنی کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەردەوام بن.

ئەستێرەی یانەی نەسڕ، دوو وێنەی مەشقەکانی لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە. رۆناڵدۆ لە نێو ئەستێرەکانی وەک ئۆتاڤیۆ، روبن دیاس، بڕونۆ فێرناندێس، جواو فێلیکس و بێرناردۆ سیلڤا دەردەکەوێت.

رۆناڵدۆ وەرزێکی زۆر باش لەگەڵ نەسر پێشکەش دەکات، لە سەرەتای وەرز، نازناوی جامی شا سەلمانی بەدەستهێنا و ئێستا بە شەش گۆڵ و چوار ئەسیست، لە پێشەنگی گۆڵکاران و ئەسیستکارانی خولی رۆشنی سعودی دێت.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە چاوی لە 124مین گۆڵی نێودەوڵەتییە، لە دوای سلۆڤاکیاش، پۆرتوگال رووبەڕووی لوکسێمبۆرگ دەبێتەوە. پێشتر رۆناڵدۆ 11 گۆڵی لەو هەڵبژاردەیە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button