ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی ستایشی دوو یاریزانی دەكات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا دەكات و ستایشی دوو یاریزانی دەكات.

شەوی رابردوو ئۆساسۆنا لە یاریگای ئێل ساداری تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە خولەكی 45 جولس كۆندێ گۆڵی یەكەمی بارسێلۆنای كرد و لە خولەكی 76 چیمی ئاڤێلا ئەنجامەكەی بۆ ئۆساسۆنا یەكسان كردەوە، پاشان لە خولەكی 85 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكەی كرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت ووتی: ئەمڕۆ رووبەرووی یارییەكی زۆر سەخت بووینەوە، زۆر ماندوو بووین بەڵام لە كۆتاییدا سەركەوتنمان بەدەستهێنا.

بەردەوام بوو ووتی: هەمیشە یاریكردن لە یاریگای ئێل سادار قورسە، دڵخۆشم بە ئاستی خۆمان بەرامبەر یانەیەك كە زۆر بە چڕی و هێرشێكی زۆرەوە یاری دەكات، بۆشاییەكانیان داخستبوو، پێوویستمان بە ئاستی تاكە كەسی بوو وەك یاریزانەكانی یامال و باڵدی بۆ ئەوەی یەك بەرامبەر یەك یاری بكەن.

سەبارەت بە جواو كانسێلۆ ووتی: لەگەڵ ئەو دەتوانین لە ناوەڕاستی یاریگادا باڵادەستی زیاتر بەدەستبهێنین، تۆپەكان بە ئاسانی لە بەرگریەوە دەگاتە باڵەكان، هەوڵ دەدەین ناوەڕاستی یاریگا كۆنترۆڵ بكەین تا باڵادەست بین بەسەر یارییەكەدا.

دەربارەی جواو فێلیكیس ووتی: چ وەك یاریزانی سەرە ڕم و ژمارە 9 یان وەك یاریزانی باڵی هێرشبەری دەتوانێت یارمەتیمان بدات و زۆر شتمان پێشكەش بكات سەرسامم بە ئاستی هەردووكیان.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button