ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گاڤی ریكۆردێكی بارسێلۆنای بە ناوی خۆی كرد

یاریگا –

پابلۆ گاڤی، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ژمارەیەكی نایابی یانەكەی بە ناوی خۆیەوە كرد لە یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

شەوی رابردوو ئۆساسۆنا لە یاریگای ئێل ساداری تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە خولەكی 45 جولس كۆندێ گۆڵی یەكەمی بارسێلۆنای كرد و لە خولەكی 76 چیمی ئاڤێلا ئەنجامەكەی بۆ ئۆساسۆنا یەكسان كردەوە، پاشان لە خولەكی 85 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەم و بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكەی كرد.

گاڤی بە شێوەی سەرەكی بەشداری یاریەكەی كرد و ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ یانەكەی تۆماركرد.

گاڤی بوو بە بچوكترین یاریزان بتوانێت 100 یاری بە درێسی بارسێلۆناوە بكات بە 19 ساڵ و 29 رۆژ.

هەروەها بوو بە یەكەم یاریزانی لەدایك بووی ساڵی 2004 بتوانێت 100 یاری بكات لەگەڵ یانەكەی لە پینج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا.

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی بارسێلۆنا بەبۆنەی گەیشتنی گاڤی بە 100 یاری

لە ماوەی ئەو 100 یاریەدا گاڤی 6 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button