ئاسیا

رۆناڵدۆ سەرکردایەتی سێیەم بردنەوەی یانەکەی کرد

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی بە تۆمار کردنی گۆڵێک و ئاسیستێک، سەرکردایەتی سێیەم بردنەوەی یانەکەی لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی کرد.

یانەی نەسڕ لە گەڕی پێنجەمی خولی رۆشنی سعودی بووە میوانی حەزم و یارییەکەشی بە ئەنجامی 5-1 بردەوە.

سەرەتا لە خولەکی 33 عەبدولڕەحمان غەریب بە ئاسیستی رۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەکەمی نەسڕ بکات. پاشان لە خولەکی 39 سادیۆ مانێ گۆڵی دووەمیشی کرد، بەڵام گۆڵەکەی رەتکرایەوە.

یارییەکە بەردەوام بوو ئەمجارەیان لە خولەکی 53 عەبدوڵلا خەیبەری توانی گۆڵی دووەم بە سەرکەوتووانە بۆ نەسڕ بکات. لە خولەکی 57 کریستیانۆ ئەمجارەیان ئاسیستی بۆ ئۆتاڤیۆ کرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد.

یاریزانانی میوان بەم سێ گۆڵە نەوەستان و ئەمجارەیان کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 68 بۆ جاری چوارەم توانی تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت. دۆن بەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی رۆشنی سعودی گەیاندە 6 گۆڵ.

لە کۆتاییدا سادیۆ مانێ لە خولەکی 78 توانی پێنجەم گۆڵ و کۆتایی یارییەکە بکات. تاکە گۆڵەکەی خاوەن یاریگاش لە خولەکی 47 محەمەد بەدامۆسی تۆماریکرد.

بەم بردنەوەی نەسڕ کۆی خاڵەکانی لە پلەی شەشەمی خولی رۆشنی سعودی گەیاندە 9 خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button