ئیسپانیا

بارسێلۆنا بە پێکهاتەیەکی جیاواز رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە

یاریگا

بارسێلۆنا سبەی شەو لە گەڕی چوارەمی لالیگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

بارسا دوای دوو بردنەوە و بەرامبەربونێک، ئەمجارەیان لە پێناو سێیەم بردنەوە لە وەرزی نوێی لالیگا رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ ئەم یارییە سێ یاریزانی نوێی لە پێکهاتەکەی دەبێت، ئەوانیش بریتین لە ئینیگۆ مارتینێز و جواو کانسێلۆ و هەروەها جواو فێلیکس.

ئینیگۆ هەر لە سەرەتای وەرز پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام بەهۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە. لەلایەکی دیکەوە کانسێلۆ و فێلیکس شەوی رابردوو لە دوایین خولەکەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندیان بە بلاوگرانا کرد.

ئەو یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسا بانگهێشتی یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا کراون.

بارسێلۆنا لە دوایین شەش یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و لەم شەش یارییە پێنجار براوە بوینە و لە یارییەکیش بەرامبەربوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button