ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئۆریۆزۆلا پەیوەندی بە ریال سۆسێدادەوە كرد

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی ئالڤارۆ ئۆریۆزۆلا یاریزانی یانەكەی بۆ ریزەكانی ریال سۆسێدادی ئیسپانی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رۆیشتنی ئالڤارۆ ئۆریۆزۆلای بۆ ریزەكانی ریال سۆسێداد راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ریال مەدرید و ریال سۆسێداد گەیشتنە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی ئۆریۆزۆلا.

ئۆریۆزۆلا لەگەڵ ریال مەدرید شەش نازناوی بردەوە ئەوانیش دوو جامی جیهانی یانەكان، سوپەری ئەوروپا، لالیگا، جامی شا، سوپەری ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە هیوای سەركەوتنی لە قۆناخی نوێێ ژیانی یاریكردنیدا راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button