ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: سوفیان ئەمرابت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ سوفیان ئەمرابت یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی واژۆ كرد.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس گرێبەستی ئەمرابتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، مانچێستەر یونایتد گرێبەستی سوفیان ئەمرابتی بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك راگەیاند.

ناوەڕاستكارە مەغریبیەكە ئۆفەری چەندین یانەی دیكەی رەتكردەوە لە پێناو پەیوەندیكردنی بە شەیتانە سورەكانەوە.

وەرزی رابردوو ئەمرابت 49 یاری بە درێسی فیۆرێنتیناوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان كرد و توانی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button