بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ کۆلۆ موانی

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان بە چەند کاتژمێرێک بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی کۆلۆ موانی لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە.

ماوەیەکی زۆرە خودی یاریزانەکە لەگەڵ پاریس گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر خاڵە تایبەتییەکانی نێوانیان بەڵام ئینتراخت فرانکفۆرت ئامادەنەبوو لە بڕە پارەی داواکراو کەمتر خۆش ببێت.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر 75 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 15 ملیۆن یۆرۆ بەپێی ئاست و ئەنجام کراوە. بەوەش کۆی گرێبەستەکە دەگاتە 90 ملیۆن یۆرۆ.

کۆلۆ لە 34 یاریدا بۆ ئینتراخت خاوەنی 16 گۆڵە و ناسنامەی فەڕەنسییە. گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزە لەگەڵ پاریس و هەر ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button