ئیتاڵیایاریگا

بەهۆی دەربڕینێکی ڕەگەزپەرستانە لە دژی لوکاکو، شیکەرەوەیەکی وەرزشیی دوورخرایەوە!

Yariga App

یاریگا- جارێکیتر ئیتاڵیا بوویەوە بە چەقی دەنگوباسەکان و کێشەی ڕەگەزپەرستیی سەردێڕی هەواڵەکانی ئەو وڵاتەی تەنیەوە، ئەم جارە لە نێو یاریگاکان نا، بەڵکو لە ستۆدیۆی شیکاریی وەرزشیی.

لوچیانۆ پاسیرانی تەمەن 80 ساڵان، کە وەک شرۆڤەکارێک میوان بوو لە بەرنامەی ‘کوی شۆ’ لە بارەی هێرشبەرە بەلجیکیەکەوە دەدوا و لە وەسفیدا گوتی: “لوکاکو یەکێکە لە باشترین ئەو گرێبەستانەی تا ئێستا ئینتەر میلان ئەنجامی دابێت. یەک یاریزانیتری هاوشێوەی ئەو نابینم لە یانەکانیتری ئیتاڵیا. یەکێکە لە بەهێزترینەکانیش، زۆرم بە دڵە چونکە خاوەنی ئەو هێزە زۆرەیە. لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تەک-بە-تەکدا، دەتکوژێت، بەشێوەیەک ئەگەر هەوڵی کێبڕکێی لەگەڵدا بدەیت، ڕێک بەسەر زەویدا دەتتلێنێتەوە. بۆ ڕاوەستانی، مەگەر بڵێیت فەرموو ئەوە 10 مۆز بیانخۆ!”

دوابەدوای بەکارهێنانی ئەو شێوە لە دەربڕین، بەڕێوەبەری بەرنامەکە ڕوونیکردەوە کە شرۆڤەکارە 80 ساڵانە داوای لێبوردنیشی کردووە بەهۆی ئەوەی زمانی خوازەی بەکارهێناوە کەچی ڕەگەزپەرستیی لێکەوتۆتەوە، بەڵام ئەوە قەبووڵکراو نییە و مایەی لێخۆشبوون نییە. سەرەنجام لەکار دوورخراوەتەوە.

ئەم بابەتە لە کاتێکدایە لە هەفتەکانی ڕابردوودا لوکاکو دەنگی ناڕەزایەتیی لێ بەرز بوویەوە بەوەی گوایە بە قسەی هێرشبەرەکە، هاندەرانی کالیاری هوتافی ڕەگەزپەرستیان لە دژی وتۆتەوە، ئەوەشی کردە پۆستێکی ئینستاگرام و داوای کاری دەستەجەمعیی کرد بۆ کۆتایی هێنانی ئەو دیاردەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button