ئه‌وروپاگرنگترین

ئەمڕۆ باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری دەكرێت

یاریگا

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ”یوفا” ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مەراسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ، باشترین یاریزانی ئەوروپاش دیاری دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان لە مەراسیمێكدا تیروپشكی قۆناخی كۆمەڵەكانی وەرزی 2023/2024ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رابكێشرێت.

هاوكات لەگەڵ راكێشانی تیروپشكەكەدا، باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2023 دیاری دەكرێت كە هەریەك لە ئێرلینگ هالاند، كیڤن دی برۆین، لیۆنێل مێسی پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا

مێسی توانی سەركردایەتی ئەرجەنتین بكات بۆ بردنەوەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەریەك لە هالاند و دی برۆین سەركردایەتی سیتیان كردووە بۆ بردنەوەی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

  باشترین راهێنەری ئەوروپا بۆ ساڵی 2023 دیاری دەكرێت، كە هەریەك لە پێپ گواردیۆلا، لوچیانۆ سپالێتی و سیمۆنی ئینزاگی پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی توانیویەتی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەكێتی ئینگلتەرا بباتەوە.

هەروەها سپالێتی سەركەوتوو بوو لە بردنەوەی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ ناپۆلی، ئینزاگیش توانی یانەكەی بگەیەنێتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و جامی ئیتاڵیای بۆ یانەكەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button