قاوەی یاریگاگرنگترین

ئیتیحاد واز لە یاریزانێکی لیڤەرپوول ناهێنێت و چێڵسی خەریکی خەرجکردنی 150 ملیۆن پاوەندی دیکەیە

چێڵسی دەیەوێت ئۆفەرێک بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند بۆ ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد پێشکەش بکات – ئیندیپێندێنت

تۆتنهام دەیەوێت ئێریک دایەر، بەرگریکاری ئینگلیزی پێشکەشی بایرن میونشن بکات – سکای دۆچلاند

ئیتیحاد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوول دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆڵێمپیک لیۆن لە بارەی گواستنەوەی نیکۆلاس تاگلیافیکۆ، دەستپێکردووە – لۆ پاریزیان

بێشیکتاش ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود بە مانچێستەر یونایتد دەکات، چونکە گەڕانەوەی گرینوود بۆ ئۆڵدترافۆرد داخراوە – ئای سپۆرت

مانچێستەر یونایتد لە لایەکی دیکە خەریکی رازی کردنی چێڵسییە تاوەکو دەستبەرداری مارک کوکورێیا ببێت – ئاتلێتیک

چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر پێگەیشتووە – تۆک سپۆرت

چێڵسی بیر لە گەڕاندنەوەی جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ ستامفۆرد بریج دەکاتەوە، هەرچەندە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ یانە لەندەنییەکە کرد بوو – 90min

ئاستۆن ڤیلا لەگەڵ بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی کلێمێنت لینگلێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

فولهام لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی ئەلێکس ئیوۆبی – تۆک سپۆرت

هەروەها فولهام گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ سێڤییا بۆ گواستنەوەی لوکاس ئۆکامپۆس – تێلێگراف

وێستهام هەموو هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی هوگۆ ئێکیتیکێ خستووەتە گەڕ – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button