ئیسپانیا

بارسێلۆنا نزیکە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەڕازیلی

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی پیتەرسۆن نۆڤایس هێرشبەری لاوی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی.

پێگەی سپۆڕت رایگەیاند: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یانەی بارسێلۆنا کار لەسەر تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پیتەرسۆن نۆڤایس هێرشبەری فلامینگۆی بەڕازیلی دەکات. بڕیارە سەرەتا بە خواستن بچێتە بارسا، گرێبەستەکەیش بڕگەی کڕینی 3 بۆ 4 ملیۆن یۆرۆی تێدایە.

نۆڤاسی تەمەن 19 ساڵ کە لە تیپی خوار 20 ساڵانی فلامینگۆ یاری دەکات، لە ساڵی 2023 لە 15 یاریدا 7 گۆڵی تۆمارکردووە. هێرشبەرە لاوە بەڕازیلیەکە لەناو ناوچەی سزادا زۆر لێهاتووە و خێراییەکی زۆر باشی هەیە. هەرچەندە هێرشبەرێکی ناوەڕاستە، بەڵام حەزی لە یاریکردنی وەک یاریزانی باڵی چەپە و لێدانەکانی بە پێی راست بەهێزن.

پیتەرسۆن سەرەتا پەیوەندی بە تیپی دووەمی بارسا دەکات بۆ بەهێزکردنی شێوازی هێرشەکانی بارسێلۆنا لە سەردەستی رافا مارکێز. هەروەها تیپی دووەمی بارسا لەم هاوینەدا پێرکان، جاوم کۆهلەر و پاو ڤیکتۆری کڕیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button