چامپیۆنزلیگسعودیەگرنگترین

هیچ هیوایەک بۆ بەشداری کردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنزلیگ هەیە؟

یاریگا –

بەشداری کردنی یانەکانی خولی سعودی لە چامپیۆنزلیگ، تاوەکو ئێستا بژاردەیەکی بەهێزە.

کارلۆس نۆهرا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی رۆشنی سعدی دووپاتیدەکاتەوە، هیواییەکی گەورەیان هەیە، یانەکانی سعودیە بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکەن.

تۆپی پێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە گەشەیەکی خێرا دەکات، لە دوای مۆندیالی قەتەر، بەرەوپێشچوونێکی دیار لە ناوچەکە بەدی دەکرێت. لە دیسێمبەری داهاتوودا، جامی جیهانی یانەکان لە جەددە، سعودیە دەکرێت، یانەکانی مانچێستەر سیتی و ئیتیحاد رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی سعودیە بە تەواوی پابەندە بە بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی بلوومبێرگ دەڵێت

هەوڵ دەدەین جیاواز بین، پێشوازی لە هەر گۆڕانکارییەک بۆ بەرەوپێشبردنی خولەکە دەکەین.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانانی نەسر

خولی سعودی بەرەوپێشچوونێکی دیاری بەخۆیەوە بینەوە، ئێستا ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما، نێیمار دا سیلڤا و سادیۆ مانێ یاری لە خولەکەدا دەکەن و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەی وەک محەمەد سەڵاح و مارکۆ ڤێراتیش دەدەن. نۆهرا زیاتر دەڵێت

هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی یاریزانی لەم جۆرە گوازینەوە سعودیە. ئەمە مانای ئەوە نییە، بودجەیەکی بێ سنوورمان لەبەر دەستدا بێت، بەڵام نابێ دەستی خۆمان ببەستینەوە ئەگەر بمانەوێت باشترین یاریزانان بگوازینەوە. پێویستە پارەی بازاڕ دابین بکەین، بۆ ئەوەی بیانگوازینەوە.

چامپیۆنزلیگ
جامی چامپیۆنزلیگ

سعودیە خەونی بە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 دەبینی، بەڵام فایلی هاوبەشی سعودیە، یۆنان و میسر هەڵوەشایەوە.

سعودیە دیدگای 2030 هەیە، پلانی تۆکمەی داڕێشتووە و دەیەوێت سوپەرستارەکانی تۆپی پێی جیهانی لە سعودیە کۆبکاتەوە، تاوەکو هاوکێشەی وەرزشی بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button