قاوەی یاریگاگرنگترین

ئیتیحاد واز لە لیڤەرپوول ناهێنێت و مانچێستەر یونایتد شۆڕشی گواستنەوەکانی دەستپێکردووە

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمیل هۆبێرگ، یاریسازی تۆتنهام ئامادە کردووە – تێلێگراف

ئیتیحاد ئامادەیە بەختی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول تاقیبکاتەوە و ئۆفەرێک بە بڕی 162 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح ئامادە بکات – CBS Sports

ئیتیحاد، جگە لە گرنگیدان بە محەمەد سەڵاح، دەیەوێت جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوولیش بگوازێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد پرسیاری دۆخی ریکۆ هێنری لە برێنتفۆرد کردووە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی لوک شۆو – مەیڵ

چێڵسی هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی ئێمیل سمیس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ، فێران تۆرێس و رافینیا یاریزانی بارسێلۆنا دەدات – مەیڵ

تۆتنهام گفتوگۆکانی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست بۆ گواستنەوەی برێنان جۆنسن دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە – سکای سپۆرتس

لە چەند رۆژی داهاتوودا، بارسێلۆنا بە فەرمی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بە خواستن دەگوازێتەوە ریزەکانی – ESPN

نۆتینگهام فۆرێست نزیکە لە رازیکردنی لێستەر سیتی بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکنی ویلفرێد ئێندیدی – تۆک سپۆرت

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یۆهان باکایۆکۆ، یاریسازی ئایندهۆڤن دەستپێکردووە، یانەکانی ئێڤەرتن، بێرنلی و کریستال پاڵاسیش لەسەر هێڵن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button