یامال ناسنامەی خۆی یەکلایی دەکاتەوە
یاریگا
لە تەمەنی 16 ساڵیدا لامین یامال دەتوانێت ببێتە گەنجترین یاریزان لە مێژووی لارۆخا.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە شانزە ساڵەکەی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێت بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری بکات.
یامال بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ بلاوگرانا، سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راکێشاوە، ئەو یاریزانە بە رەگەز مەغریبیە بەڵام بڕیاریداوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات.
لامین یامال لە ئیسپانیا لەدایکبووە، بەڵام باوکی مەغریبییە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، وەلید رەکراکی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب و بەرپرسانی فیدراسیۆنی ئەو وڵاتە، گەشتی بارسێلۆنایان کرد، بە مەبەستی رازیکردن ئەو یاریزانە لاوە، بەڵام یاریزانەکەیان پێ رازی نەکراوە.
یامال دەیەوێت بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری بکات و بەم شێوەیە دەبێتە بچووکترین ئەستێرە لە مێژووی لارۆخا.
سپۆرت بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لامین یامالیان ئاگادار کردۆتەوە کە دوای هەڵبژاردنی وڵاتەکەی، ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەیان دەبێت.