ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام جارێکی دیکە لە دەرگای مانچێستەر یونایتد دەدات

یاریگا –

جارێکی دیکە وێستهام یونایتد، گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، لەبارەی هاری ماگوایەر دەستپێکردەوە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، وێستهام سوورە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ماگوایەر، بەڵام یانە لەندەنییەکە ناتوانێت ئەو مووچەیە دابین بکات کە ماگوایەر لە مانچێستەر یونایتد وەریدەگرێت.

وێستهام ئامادەیە هەفتانە بڕی 120 هەزار پاوەند، وەک مووچە بە ماگوایەر بدات، ئەمەش 70 هەزار پاوەند لە مووچەی مان یونایتد کەمتر.

هامەرز دەیەوێت بە شیرینی، ماگوایەر رازی بکات، بەڵام یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە.

سکای سپۆرتس دەڵێت، یاریزانی تەمەن 30 ساڵان داوای مووچەیەکی زیاتری لە وێستهام کردووە، ئەگەر لە مانچێستەر یونایتدیش بمێنێتەوە، رەنگە داوای زیادکردنی مووچەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button