ئیسپانیامۆندیال

ستافی هەڵبژاردەی ئیسپانیای خانمان دەستییان لەکارکێشایەوە

یاریگا-تەواوی ستافی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا دەستییان لەکارکێشایەوە جگە لە راهێنەری یەکەم.

تادێت رووداوەکەی یاری کۆتایی کە تێیدا روبیالێسی سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا ماچی خانمە یاریزانێکی کرد، کاردانەوەی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئەوەی باسەکەی گرژتر کرد هەڵوێستی تۆپی پێی ئیسپانیا و سەرۆکەکە بوو کە رەتیکردەوە وازبهێنێت و پاشانیش یاریزانەکە لۆمە کرا.

ئەمرۆ وەک هەڵوێستێک دژی ئەو رووداوە و کاردانەوەکانی، هەرسێ یاریدەدەرەکەی راهێنەر ، هەروەها راهێنەری جەستەیی و راهێنەری گۆڵپارێز بەیەکەوە وازیان هێنا لە پاڵ شەش کەسی دیکە لە ستافی راهێنەرایەتی تیمەکە. بەوەش تەنها خۆرخی ڤیڵدای راهێنەری یەکەم لە کارەکەی مایەوە.

راهێنەرەکان دوای وازهێنانیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە

ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە دژایەتی توندی ئەم گاڵتەجاڕییە دەکەین کە لەلایەن سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دەکرێت. چیرۆکێکی دروستکراوی درۆینەی هێناوە کە بە هیچ جۆرێک نزیک نیە لەوەی جێنی هێرمۆسۆ هەستی پێکرد و ئەو پێی وایە قوربانی دەستدرێژییە”.

جێنی هێرمۆسۆ تۆمارکەری تاکە گۆڵی یاری کۆتایی و هەروەها یاری پێش کۆتای ئیسپانیا بوو لە مۆندیالی خانمان و دوای یارییەکە، لە لەلایەن سەرۆکی تۆپی پێی وڵاتەکەیەو بە بێ ویستی خۆی لەناکاو ماچی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button