ئه‌مریکا

لیۆنێل مێسی ماوەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی دادەبڕێت

یاریگا –

تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی دەڵێت، لیۆنێل مێسی لە یارییەکانی داهاتووی ئەم تیپەدا ئامادە نابێت.

لەو کاتەوەی مێسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمەیامیەوە کردووە، بووەتە ئەستێرەی سەرەکی تیپەکە و ئاستێکی نایابی لە پێکهاتەکەیاندا نیشانداوە.

ئاست بەرزییەکەی وایکرد ئینتەرمەیامی بتوانێت ببێتە پاڵەوانی جامی خولی و هەروەها بە سەرکەوتنیان بەرامبەر سینسیناتی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا، بگەنە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەی جامێکی دیکەیان هەبێت.

لەم ماوە کورتەدا مێسی توانیویەتی 650 خولەک یاری بۆ ئینتەر مەیامی بکات و بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی خۆی، راهێنەری ئەم تیپە هاندەرانی لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئاگادار کردووەتەوە.

مارتینۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: دوای ئەو راهێنانەی کە ئەمشەو ئەنجامی دەدەین زیاتر لە دۆخەکە وردتر دەبینەوە. ئەگەری هەیە بەهۆی ماندوێتی مێسی لە قۆناغێکی وەرزدا نەتوانین سوود لەم هێرشبەرە وەربگرین.

تێدەگەم کە هەموو جیهان چاوەڕێی سەیرکردنی یاری مێسی دەکەن و ئەوەش ئینکاری ناکرێت، بەڵام ناتوانم لەسەر بنەمای شتێکی لەو جۆرە بڕیارێک بۆ یاریزانی تیپەکەم بدەم رووبەڕووی مەترسی پێکانی بکەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button