ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری لەسەر پێکانەکەی ڤینیسیوس

یاریگا-هێشتا سەرەتای وەرزە و یەک دوای یەک ئەستێرەکانی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان دێن.

پاش پێکانی درێژخایەنی میلیتاو  وکۆرتوا، لە یارییەکەی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید و سێلتاڤیگۆ، ڤینیسیوس جونیۆرز هەر لە سەرەتای یارییەکەدا تووشی پێکان هات.

ڤینیسیوس بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوت لە خولەکەکانی سەرەتادا بەڵام لە خولەکی 18دا بە بێ هیچ بەرکەوتنێک تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە میدیاکانی ئیسپانیاوە، پێکانەکەی ڤینی لە جۆری ماسولکەیە لە ماسولکەکانی بەشی دواوەی رانی دا. هەروەها کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووس ئیسپانی ماریۆ کۆرتیخانا ئاشکرایکرد، ڤینی هەستی بە ئازار کردووە بەڵام ئازارەکەی زۆر نیە و بەپێی زانیارییەکانی پێکانەکەی سووکە.

ریاڵ مەدرید یەک یاری ماوە بەر لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان، لەباری بەشدارنەبوون لە یاری داهاتوو بەرامبەر  خیتافی، ئەوا دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر سۆسیداد دەگەڕێتەوە.

دوای پشکنینی زیاتر، دواتر بڕیار دەدرێت ڤینی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووردەخرێتەوە یاخود نا.

جگە لەو سێ یاریزانە پێکهاتەی سەرەکی، هەریەک لە دانی سیبایۆس، فێرلان مێندی و ئاردا گولەریش پێکانیان هەیە لە ریزەکانی قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button