ئاسیاگرنگترین

ئەنجامی تیروپشکی جامی یەکێتیی ئاسیا

یاریگا –

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتیی ئاسیا لە کوالالومپوور، پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو.

تیروپشکەکە کوێتی کوێتی، پاڵەوانی سێ وەشانی جامەکەی خستە کۆمەڵەی دووەم، شان بە شانی یانەکانی وحداتی ئوردنی، کارەبای عێراقی و ئیتیحاد حەلەبی سووری.

یانەی عەهدی لوبنانی، پاڵەوانی ساڵی 2019 لە کۆمەڵەی یەکەمدایە، لەگەڵ یانەکانی فتوەی سووری، جەبەل موکەبیری فەڵەستینی و نەهزەی عومانی.

یانەی زەورا لە کۆمەڵەی سێیەمدا دێت، لەگەڵ یانەکانی ریفاعی بەحرەینی، نەجمەی لوبنانی و عەرەبی کوێتی.

36 یانە لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بەشداری لە جامی یەکێتیی ئاسیا دەکەن و بەسەر پێنج زۆن دابەش کراون. پاڵەوانیەتییەکەش لە سێپتێمبەری داهاتوو دەستپێدەکات و لە ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بۆ یەکەمجارە یانەکانی ئوسترالیا بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن، ئەویش بە بەشداری یانەکانی مەک ئارسەر و کۆست مارینز.

ئەنجامی تیروپشکی جامی یەکێتیی ئاسیا

زۆنی رۆژئاوای ئاسیا

کۆمەڵەی یەکەم: عەهد (لوبنان)، فتوە (سووریا)، جەبەل موکەبەر (فەڵەستین)، نەهزە (عومان).

کۆمەڵەی دووەم: وحدات (ئوردن)، کوێت (کوێت)، کارەبا (عێراق)، ئیتیحاد ئەهلی حەلەب (سووریا).

کۆمەڵەی سێیەم: زەورا (عێراق)، ریفاع (بەحرەین)، نەجمە (لوبنان)، عەرەبی (کوێت).

زۆنی باشووری ئاسیا

کۆمەڵەی چوارەم: ئۆدیشا (هیندستان)، باشوندارا کینگز (بەنگلادش)، مازیا سپۆرتس (مالدیڤ)، موهۆن باگان (هیندستان).

زۆنی ناوەڕاستی ئاسیا

کۆمەڵەی پێنجەم: رافشان (تاجاکیستان)، تین عەسیر (تورکمانستان)، ئابدش عەتا (کیرگیزیستان)، مێرۆ (تورکمانستان).

زۆنی ئاسیان

کۆمەڵەی شەشەم: داینامیک هێرپ (فیلیپین)، ماک ئارسەر (ئوسترالیا)، شان یونایتد (میانمار)، پنۆم پێن کراون (کەمبۆدیا).

کۆمەڵەی حەوتەم: تیرینگانۆ (مالیزیا)، بالی یونایتد (ئیندۆنیزیا)، ستالیۆن لاگونا (فیلیپین)، سێنتراڵ کۆست مارینز (ئوسترالیا).

کۆمەڵەی هەشتەم: سی بی کەی (تایپێ)، تاینان سیتی (تایپێ)، ئولان باتار (مەنگۆلیا) تایشینگو فوتورۆ (تایپێ)

بابەتی زیاتر

Back to top button