بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

سعودییەکان فابریزیۆ رۆمانۆ دەخەنە دۆخێکی ناخۆش

یاریگا –

کێبڕکێی نێوان ئەهلی سعودی و ناپۆلی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی گابریێل ڤیێگا، رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ دەخاتە دۆخێکی ناخۆش.

چەند کاتژمێریک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گابریێل ڤیێگای ئیسپانی و ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی سێلتا ڤیگۆ، پەیوەندی بە یانەی ئەهلی سعودی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانە ئیسپانییەکە دوایین ئۆفەری سعودییەکانی قبوڵکردووە، یاریزانەکەش رووناکی سەوزی بۆ یانەکە هەڵکردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی ئەهلییە.

ئەوەی جێگای سەرنجە شەش رۆژ لەمەوبەر فابریزیۆ رۆمانۆ، رایگەیاند کە یانەی ناپۆلی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ، تەنانەت دەستەواژەی “هێر وی گۆ”ی بۆ پەیوەندیکردنی گابریێل ڤیێگا بە یانە ئیتاڵییەکە بەکار هێنا.

هەرکاتێک رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئەو دەستەواژە بەکار بێنێت بە واتای ئەوە دێت بەرێژەی %100 گرێبەستەکە کۆتایی هاتووە، هاندەرانیش متمانەیەکی تەواوی پێدەکەن.

فابریزیۆ تانانەت وردەکاری گرێبەستی نێوان هەردوو یانەی راگەیاندبوو، کە بەهای گرێبەستەکە بریتیبوو لە 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 6 ملیۆن یۆرۆی زیادکراویش، ئاماژەی بەوەیش کردبوو یاریزانەکە بە زووترین کات پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و ئیتاڵییەکان یەکێک لە باشترین گرێبەستەکانی وەرزیان ئەنجامداوە.

بەڵام سعودییەکان مەحاڵیان کرد بە راستی، ڤیێگۆیان لە ناپۆلی دزی، توانیان گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و یەکێک لە یاریزانە لەوە زۆر بەهرەمەندەکان پەلکێشی خولی رۆشەنی سعودی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button