ئیتاڵیا

پۆل پۆگبا ئامادەیە بۆ یاریکردن

یاریگا

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوس بەو هیوایەیە ئەم وەرزە بتوانێت سوود لە تواناکانی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەکەی ببینێت.

پۆل پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسی خانمە پیرەکە، لەوەتەی هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کردووە، کێشەی پێکانەکانی هەبووە، پێدەچێت ئەو یاریزانە دواجار بە تەواوی لە پێکانەکەی رزگاری بێت و ئەم وەرزە بەشداری بکات.

ماڵپەری TMW بڵاویکردەوە، پۆگبا لە ڕووی توانای جەستەییەوە گەیشتووەتە ئاستێکی گونجاو و دەکرێت ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی زیاد بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بڕیارە ئەو یاریزانە لەلایەن ماکس ئەلێگریەوە بانگهێشت بکرێت بۆ یاری هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆلۆنیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button