ئینگلتەراگرنگترین

خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد یەکلایی بووەوە

یاریگا –

شێخ جاسم بن حەمەد، گەورە کارسازی قەتەری نزیکە لە کڕینی مانچێستەر یونایتد و بردنەوەی کێبڕکێیەکە لە سێر جیم راتکلیف.

زیاتر لە شەش مانگە، چیرۆکی فرۆشتنی یانە ئینگلیزییەکە لە نێوان شێخ جاسم و سێر راتکلیف دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا چیرۆکەکە بەردەوامە، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێکی زە سەن، خێزانە شاهانەکەی قەتەر، چەند هەنگاوێکی بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسی کڕینی مانچێستەر یونایتد ماوە و کۆی تێچووەکەش دەگاتە 7.9 ملیار دۆلار.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە، ئێستا هەموولایەک لەسەر پڕۆسەکە رازین و رێکەوتێکیش بۆ رادەستکردنی یانەکە بە شێخ جاسم دیاریکراوە.

راتکلیف، ملیاردێرێکی بەریتانییە و رکابەری سەرەکی شێخ جاسمە بۆ کڕینی مانچێستەر و دەرهێنانی لە چنگی ماڵباتی گلەیزەرس، بەڵام لە راپۆرتەکەی زە سەن روونکراوەتەوە، راتکلیف توانای کڕینی تەواوەتی یانەکەی نەبوو و ماڵباتی گلەیزەرس هەر لە نێو پشکەکاندا دەمانەوە.

شێخ جاسم، مانەوەی ماڵباتی گلەیزەرس رەتدەکاتەوە و دەیەوێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یانەکە بکات و وەبەرهێنانی زۆر لە ژێرخانی وەرزشی یانەکە و یاریگەکەدا بکات. جیا لە گواستنەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button