رۆژی شەممە ئێمباپێ ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان دەکات؟
یاریگا –
رۆژی شەممەی داهاتوو کێلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژی شەممە بەرواری 26ـی ئاب، لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی فەڕەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دو پرێنس میوانداری یانەی لێنس دەکات.
رۆژنامەنووس برونۆ سالۆمۆن بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو پاش یاری نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و لێنس، ئەستێرەی فەڕەنسی یانە پاریسییەکە کیلیان ئیمباپێ قسە بۆ میدیاکان دەکات.
🚨🇫🇷| Kylian Mbappé could speak after the match against Lens on Saturday. @bruno_salomon pic.twitter.com/IKDVaEuzlw
— PSG Report (@PSG_Report) August 22, 2023
بەپێی هەمان سەرچاوە، کیلیان دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە چارەنووسی خۆی بە تەواوەتی یەکلایی دەکاتەوە بە مانەوە لە سانجێرمان، یاخود جێهێشتنی یانەکە بەرەو ریال مەدریدی ئیسپانی.
سالۆمۆن ئامەژەی بەوەش کردووە تا ئێستا نازانرێت ئەستێرە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە پاش یارییەکە چی دەڵێت، بەڵام هەر شتێک کە دەیڵێت دەبێت بە کۆتایی چیرۆکەکە و داهاتووی بە تەواوەتی یەکلایی دەبێتەوە.