یاریگا-
یانەی نەسڕ وەکو دواین یانە خۆی گەیاندە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، دوای بردنەوەیان لە شەباب ئەهلی ئیماراتی.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەنجامبدرێت بە بەشداری 20 یانە.
یانەکان بە سەر چوار ئاستدا دابەش کراون بەم شێوەیە:
ئاستی یەکەم: سەدی قەتەری، هیلالی سعودی، ئیتیحادی سعودی، پێرسپۆلیسی ئێرانی، باختاکوری ئۆزبەکی.
ئاستی دووەم: دوحێلی قەتەری، سپاهانی ئێرانی، ناسافی ئۆزبەکی، فەیحای سعودی، مازەندەرانی ئێرانی.
ئاستی سێیەم: فەیسەڵی ئوردنی، ئیستقلال دووشەنبەی تاجیکستانی، قوە جەوییەی عێراقی، ئاهالی تورکمانستانی، مۆمبای سیتی هیندی.
ئاستی چوارەم: عەینی ئیماراتی، نەسڕی سعودی، شاریقەی ئیماراتی، ئەجمەکی ئۆزبەکی، نافباخوری ئۆزبەکی.