ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس و وێستهام گەیشتوونەتە رێککەوتن

یانەی وێستهام یونایتد نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی  هیوگۆ ئیکیتیکێی هێرشبەری پاریس.

هیوگۆ لەلایەن یانەکەیەوە بۆ فرۆشتن نمایشکرا پاش تۆمارکردنی تەنها سێ گۆڵ لە 25 یاری وەرزی رابردوودا.

هەفتەی رابردوو تیم ستایدینی بەڕێوبەری تازەی وەرزشی وێستهام و لویس ئۆکامپۆس لە پاریس کۆبوونەوە، ئەمڕۆش لەلایەن فوت مێرکاتۆوە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

پێشتر پاریس داوای 40 ملیۆن یۆرۆی کرد بۆ ئەو یاریزانە بەڵام هێشتا روون نیە هەردوولا لەسەر چ نرخێک رێککەوتوون. ئەوەی ماوەتەوە رازیبوونی خودی یاریزانەکە بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەی دەیڤد مۆیسەوە.

هیوگۆ هاوینی رابردوو بە 28 ملیۆن یۆرۆ لە رینیسەوە گوێزرایەوە بۆ پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button