ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسکی: کەین یاریزانێکی مەزنە

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن، هیوای خۆی دەربڕی بۆ هاری کەین کە ئاستێکی نایابی لە بایرن میونشن هەبێت.

دوای ئەوەی لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی ساڵی رابردوو یانە ئەڵمانییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، بایرن میونشن لەو کاتەوە بەدوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەکدا دەگەڕا و وادیارە ئێستا سەرکەوتوو بوو.

لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا هەوڵێکی جددییان دا بۆ گواستنەوەی هاری کەین و توانیان بە گرێبەستێک بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە، بەمەش بوو بە گرانترین یاریزانی مێژووی بایرن میونشن.

بەڵام ئەستێرە ئینگلیزەکە دەریخست کە شایەنی ئەوە بووە ئەم بڕە پارەیەی بۆ خەرج بکرێت و توانی لە یەکەم یاریدا بە درێسی ئەم تیپە لە هەفتەی یەکەمی خولی ئەڵمانیا گۆڵێک و ئەسیستێک بۆ لیرۆی سانێ تۆمار بکات.

لیڤاندۆڤسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت بیڵد، گوتی:

ئەمە گواستنەوەیەکی زۆر گەورە بوو بۆ بایرن و بۆ هەموو تیپەکانی بۆندسلیگا. کەین هێرشبەرێکی زۆر باش و گەورەیە.

دەبێت ئەوە بزانین کە رکابەرییەکانی بۆندسلیگا بە هیچ شێوەیەک ئاسان نین. بە دڵنیاییەوە کەین پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ کولتوور و زمان و هەموو شتێکی ئەم وڵاتە و ئەم خولەدا بگونجێنێت و هەلومەرجی باشتر بدۆزێتەوە.

هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا کەین دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی خۆی بشکێنێت کە 41 گۆڵە و گوتی:

بە دڵنیاییەوە ئاست و نمایشی خۆی دەبێت. “تەنها با بە ئارامی یاری خۆی بکات و بەردەوام باسی تۆماری من مەکەن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button