یاریگا –
رۆژ و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق، لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای 2023 ئاشکرا کران.
بڕیارە جامی ئاسیای 2023 لە بەرواری 12/1/2024 دەستپێبکات و لە 10/2/2024 کۆتایی بێت، لە هەر کۆمەڵەیەک خاوەن پلەی یەکەم و دووەم لەگەڵ باشترین چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناخی شازدەی جامەکە.
هەڵبژاردەی قەتەر، کە میوانداری جامەکە دەکات پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە لە پاڵ هەریەکە لە هەڵژاردەکانی چین، تاجیکستان و لوبنان.
هەڵبژاردەی عێراقیش کەوتە کۆمەڵەی چوارەم و رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، ئیندۆنیزیا و ڤینتام دەبێتەوە.
خشتەی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق، لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای 2023 بەمشێوەیە دەبێت:
24 هەڵبژاردەی جیاواز بەشداری جامی ئاسیای 2023 دەکەن، کە دابەشکراون بەسەر 6 کۆمەڵەی جیاواز.
سەرجەم کۆمەڵەکانیش بەمشێوەیەن: