ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رۆیشتنی سێرجینۆ دێستی ئەمریكی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەیەوێت لە بەشێكی یاریزانەكانی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی موچەی یاریزانەكانی كەم بكات و لەو قەیرانە داراییەی تێیكەوتووە رزگاری ببێت.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رۆیشتنی دێست بەرگریكاری ئەمریكی یانەكەی بۆ ریزەكانی ئایندهۆڤن بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: دێست بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك تا ساڵی 2024 پەیوەندی بە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە كرد.

ئەوەش هاتووە، ئایندهۆڤن دەتوانێت دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی بڕگەی كڕینەوەی یاریزانەكە چالاك بكات.

لە بەیاننامەكەی یانە كەتەلۆنییەكەدا هاتووە، بارسێلۆنا مافی بەدەستهێنانی رێژەیەكی دیاریكراوی دەپارێزێت ئەگەر لە داهاتوودا یانە هۆڵەندیەكە یاریزانەكە بفرۆشێت.

لەو ماوەیەی یاریكردنیدا لەگەڵ بارسێلۆنا، دێست 72 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان كرد و توانی سێ گۆڵ بكات.

سێرجینۆ دێست بە درێسی بارسێلۆنا

وەرزی رابردوو دێست بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئەی سی میلانی ئیتاڵی كرد.

دێست ساتی ناساندنی وەك یاریزانی نوێی ئایندهۆڤن

بابەتی زیاتر

Back to top button