قاوەی یاریگاگرنگترین

بارسێلۆنا شۆڕشێکی فراوانی بەرپار کردووە و ئەستێرەیەکی دیکەش بۆ سعودیە

Yariga App

مانچێتسەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە مارکۆ ڤێراتی، یاریزانی پاریس سانجێرمان دەکات – لیکیپ

مانچێستەر یونایتد تاوەکو ئێستا بە دوای جێگرەوەی دەیڤد دێ خیا دەگەڕێت و لە نزیکەوە چاودێری ئۆدیسیاس ڤلاچۆمیدۆس، گۆڵپارێزی بێنفیکا دەکات – مەیڵ

شەبابی سعودی گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ دێمارای گرای، یاریزانی ئێڤەرتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

بارسێلۆنا لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی نزیکە – گۆڵ

سێرجینۆ دێست، بەرگریکاری ئەمریکی لە پەیوەندی کردن بە ئایندهۆڤن نزیکە، بەڵام بارسێلۆنا ئامادەیە 50%ی مووچەکەی بدات و بۆ ئەم وەرزە بە خواستن بمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی لیرۆی سانێ، ئەستێرەی بایرن میونشن دەکات و رەنگە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا، جووڵەی بۆ بکات – بیڵد

رێن ئۆفەرێکی فەرمی وێستهامی بۆ گواستنەوەی جێرێمی دۆکو رەتکردەوە – فووت مێرکاتۆ

دانی ئۆلمۆ، لە لایپزیگ دڵخۆشە سەرەڕای گرنگییەکانی مانچێستەر سیتی، لە دوای پێکانەکەی کێڤن دی برۆین – بیڵد

ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی نونۆ تاڤارێس، پێشکەش بە ئارسیناڵ بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

سێڤییا داوای پابلۆ فۆرنالس، یاریسازی وێستهامی دەوێت، رەنگە بە بڕی 6.8 ملیۆن پاوەند واژۆی بەدەستبهێنێت – ئاس

نۆتینگهام فۆرێست ئامادەیە بڕی 15 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ماتیۆس ناسیمێنتۆ، ئەستێرەی بۆتافۆگۆ خەرج بکات – سەن

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی راین گراڤنبێرخ، یاریسازی بایرن میونشن دەکەن – میرەر

ئێڤەرتن گفتوگۆکانی لەگەڵ ساوسامتن بەردەوامن و نزیکە لە گواستنەوەی چێ ئادامس –  تێلێگراف

 

بابەتی زیاتر

Back to top button