ئیسپانیا

ئالمێریا 1-3 ریال مەدرید: جودە جادوییەکەی مێرنگی سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا

یاریگا

ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی وەرزی نوێی خولی نایابی ئیسپانیا بووە میوانی ئالمێریا و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 لە خاوەن یاریگا بردەوە.

یاریزانانی خاوەنی یاریگا باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد و دوای تێپەڕبوونی 3 خولەک بەسەر یارییەکە، سێرخیۆ ئاریباس یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات و یانەکەی بە گۆلێک پێشخست.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی مێرنگی فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا زیاتر کرد، لە خولەکی 19 جود بێلینگهام گۆڵێکی گوماناوی کرد، دوای سەیر کردنەوەی گۆڵەکە لە رێگەی سیستەمی ڤار، ناوبژیوانی دروستی گۆلەکەی پەسەند کرد.

لە خولەکی 47 تۆنی کرووس گۆڵی دووەمیشی بۆ ریال مەدرید کرد، بەڵام ڤار گۆڵەکەی رەتکردەوە و نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

نیوەی دووەم لە خولەکی 60 جارێکی دیکە جود بێلینگهام دەرکەوتەوە و ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە توانی دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی لە یارییەکە بکات و کۆی گۆڵەکانیشی لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە 3 گۆڵ.

یارییەکە بەردەوام بوو و یاریزانانی ریال مەدریدیش بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر، لە کۆتاییدا ڤینیسیۆس جونیۆر توانی بە ئاسیستێکی بێلینگهام گۆڵی سێیەمی یارییەکەش بکات و یارییەکەش هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات و ریال مەدرید دووەم بردنەوەی ئەم وەرزەشی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button