ئینگلتەرا

لیڤەرپوول 3-1 بۆرنمۆس: یەکەم بردنەوە و یەکەم کارتی سوور لە ئانفێڵد

یاریگا

لیڤەرپوول دوای یەکسانبونەکەی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسی، ئەمجارەیان لە یاریگای ئانفێڵد پێشوازی لە بۆرنمۆس کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

رێدز بە ئاست بەرزی سێگۆشەی هێرشبەری خۆیان بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. ئەم یارییە ڕووداوی زۆری تێدابوو، دوای تێپەڕبوونی  3 خولەک بەسەر یارییەکە، یانەی بەرامبەر گۆڵێکی تۆمارکرد.

گۆڵەکەی یانەی میوان 24 خولەکی بەسەر چوو تاوەکو لویس دیاز هێرشبەری کۆلۆمبی توانی گۆڵی بەرامبەر بوونی یانەکەی لە خولەکی 37 بکات.

دواتر لە خولەکی 36 لێدانی سزای محەمەد سەڵاح لەلایەن نیتۆوە گەرێندرایەوە، بەڵام هێرشبەرە میسرییەکە توانی لە ئەنجامی گەڕانەوەی ئەم لێدانە سزایە گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار بکات.

مەک ئەلیستەر ناوەڕاستکاری ئارجێنتینایی لیڤەرپوول، لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولەکی 58 لە ئەنفێڵد بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ بە دەرکرا و واتارو ئیندۆش یەکەم یاری خۆی بە درێسی لیڤەرپوول ئەنجامدا.

لە خولەکی 62 ئەمجارەیان دیێگۆ جۆتا دەرکەوت و ئەو هێرشبەرە پۆرتوگالیەش توانی بۆ جاری سێیەم و کۆتایی تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت.

لەم یارییەدا هەر سێ گۆڵەکەی لیڤەرپوول لەلایەن سێگۆشەی پێشەوە تۆمارکران. لە خولەکی 86 لویس دیاز بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا بەجێبهێڵێت.

یارییەکە بە بردنەوەی لیڤەرپوول کۆتایی هات و ئەو یانەیە یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و بۆرنمۆسیش دوای یەکسانبونەکەی یاریی یەکەم، نەیتوانی لەو یارییەش براوە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button