فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی نێیمار دەستنیشان دەکات

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ راندال کۆلۆ مۆانی گەیشتە رێککەوتنێکی کۆتایی.

لە دوای پەیوەندی کردنی نێیمار داسیلڤا بۆ خولی سعودی یانە پاریسیەکە دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ هێرشبەرەکەی بگوازێتەوە و بڕیارە کۆڵۆ مۆانی پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەکان بە فەرمی ببێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان.

سانتی ئاۆنا رۆژنامەنوسی فۆت مێرکاتۆ رایگەیاند کە رێککەوتنی نێوان یانە فەرەنسییەکە و ئەم یاریزانە پێشتر کۆتایی پێهاتووە.

یانەیەکی دیکە هەیە کە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە دەدات لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە، بەڵام مۆانی پێشتر یانە ئەڵمانییەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە خواستی لەسەر پاریس سانجێرمانە. 10 رۆژ لەمەوبەر رادیۆی ئاڕ ئێم سی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆڵۆ مۆانی بۆ یەکەمجار بە سەرۆکی یانەکەی راگەیاند کە دەیەوێت لەم هاوینەدا جێیان بهێڵێت

ئۆفەرە نوێیەکەی پاریس سانجێرمان بۆ فرانکفۆرت بریتییە لە فرۆشتنی هوگۆ ئێکیتیکە و ریناتۆ سانچێز لەم گواستنەوەیەدا، بەم شێوەیە خەرجی گواستنەوەی کۆلۆموانی کەمتر دەبێتەوە. لە ئێستادا یانەی فرانکفۆرت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ داوا دەکات بۆ فرۆشتنی رانداڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button