ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سام ئالاردایس هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی مەگوایەر بۆ وێستهام ئاشکرادەکات

سام ئالاردایس راهێنەری مێژوویی پریمەرلیگ دەڵێت مەگوایەر وێستهامی رەتکردووەتەوە نەک بە پێچەوانەوە.

مەگوایەر نزیک بوو لە جێهێشتنی یونایتد و پەیوەندیکردن بە هامەرز بەڵام دواتر راگەیەندرا بەهۆی کێشەی دارایی رێککەوتنەکە هەڵوەشاتەوە. بەڵام ئالاردایس کە پێشتر راهێنەری وێستهام بووە ئەمڕۆ بۆ پۆدسکاستی تیپی تۆپی وتی

من بریکاری کارەکانی مەگوایەر باش دەناسم، یاریزانەکە وێستهامی رەتکردەوە. ئەمە سوکایەتی نیە بە وێستهام و پێشتر راهێنەریان بووم بەڵام مەگوایەر پێی وایە ئەگەر بڕوات دەبێت بۆ یانەیەکی باشتر بێت چونکە پارساڵ ئاستییان وەکو پێویست نەبوو ، وە لە خوارەوەی ریزبەندی خولەکە بوون.

سام ئەوەشی راگەیاند بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەگوایەر لە یونایتد دەمێنێتەوە.

ئالاردایس لە 1994ـەوە لە ئینگلتەرا کاری راهێنەرایەتی دەکات و کۆتا ئەرکی لەگەڵ لیدز یونایتد بوو لەم ساڵدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button