ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی تێر شتیگن نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، گرێبەستی گۆڵپارێزی تیپەکەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا زۆر نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، جارێ شتیگن گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ نەکردووە، بەڵام گفتوگۆکان زۆر پێشکەوتوون.

رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، گرێبەستە نوێیەکەی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە لەگەڵ بارسا تا هاوینی ساڵی 2028 دەبێت.

شتیگن لە هاوینی 2014 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆڕووسیا مونشنگلادباغی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا، بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 378 یاری کردووە، 368 گۆڵی لێکراوە و لە 158 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی لالیگا، پێنج نازناوی جامی شای ئیسپانیا، یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button