ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چارەسەرێكی نوێی بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دۆزیوەتەوە.

گرێبەستەكەی كانسێلۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت یانەكەی جواو كانسێلۆی بۆ بگوازنەوە بۆ ئەوەی بەرگری باڵی راستی بەهێزتر بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ خێراتر كردووە، لە دوای پێكانەكەی رۆناڵد ئاراوخۆ.

لە یاری رابردووی بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر خیتافی ئاراوخۆ تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوێنێ ئیدارەی بارسێلۆنا پەیوەندیەكی چارەنوسسازیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی كردووە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە گرێبەستی بەرگریكارەكە.

بەپێی زانیاریەكانی سپۆرت، بارسێلۆنا بەنیازە بڕگەی كڕینی ناچاری بە بەهای 25 ملیۆن یۆڕۆ هەبێت، بەڵام یانە ئینگلیزیەكە داوای 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

یانە كەتەلۆنییەكە رێگایەكی نوێی پێشنیار كرد و ئامادەیە ئۆفەرەكەی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز بكاتەوە، بەڵام بە مەرجێك كڕینەوەی یاریزانەكە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی نەكرێتە ناچاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button