سعودیەگرنگترین

سورپرایزەکەی هیلال بۆ نێیمار ئاشکرا بوو

یاریگا –

هاندەرانی یانەی هیلالی سعودی داوایان لە بەڕێوەبەرانی یانەکە کردووە کە ئاهەنگێکی شایستەتر لە ناساندنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بێنزێما بۆ نێیمار داسیلڤا رێکبخەن.

یانەی هیلال بڕیارە پێش یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی فەیحە، ئاهەنگی ناساندن و پێشوازی کردنی نێیمار پێشکەش بکات، بەهۆی ئەم ئاهەنگەوە یاریگای یارییەکە گۆڕدرا و یاریگای شا فەهد میوانداری ئەم ناساندنە دەکات.

هەندێک لە هاندەرانی هیلال بە نهێنی لە نزیک یاریگاکەوە وێنەی ئەم یاریگایەیان گرتووە بۆ ئەوەی لانی کەم پلانی تایبەتی یانەکە بۆ ناساندنی ئەستێرە بەڕازیلیەکە ئاشکرا بکەن.

وەک لە ڤیدیۆ دزە پێکراوەکان دا دیارە یانەی هیلال وێنەی نێیمار و درووشمی نێیمار رەنگی شینە لەسەر ئاسمانی یاریگاکە دەنەخشێنن.

نێیمار کە شەوی رابردوو گەیشتە ریاز، لە یارییەکەی ئەمڕۆی تیپەکەیدا یاری ناکات، بەڵکو بۆ یارییەکانی داهاتوی یانەکەی لەگەڵ پێکهاتەکە دەچێتە ناو یاریگاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button