ئینگلتەرا

دی برۆین بڕیار لەسەر چارەنوسی دەدات

یاریگا

کیڤن دی برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بڕیار لەسەر ئەوە دەدات نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی بکات یاخود بەردەوام بێت لە وەرگرتنی چارەسەری سروشتی.

بەپێی ڕاپۆرتی HLNـی بەلجیکا، کیڤن دی برۆین بڕیاریداوە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەهۆی ئەو پێکانەی بەرۆکی گرتووە. یاریزانە بەلجیکییەکە بەم زووانە لە ئەنترۆپ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و پێدەچێت لانیکەم 3 یان 4 مانگ نەتوانێت یاری بکات.

دی برۆین لە هەفتەی یەکەمدا بەرامبەر بێرنلی بۆ سێیەم جار لە سێ مانگی ڕابردوودا تووشی پێکان بوو، لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەم یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەکەی ڕزگاری بێت، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریداوە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button