یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی رۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.
پێش دەستپێكردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێ ئاراوخۆ تووشی پێكان هات، بەڵام لە یەكەم یاری وەرزی نوێی لالیگا گەڕایەوە و بەرامبەر خیتافی بەشداریكرد.
یانە كەتەلۆنییەكە لە یەكەم یاری خۆیدا لە وەرزی نوێی لالێگا بەرامبەر خیتافی بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا پێكانی بەرگریكارەكەی راگەیاند.
𝗖𝗼𝗺𝘂𝗻𝗶𝗰𝗮𝘁 𝗺𝗲̀𝗱𝗶𝗰 ❗️
Ronald Araujo s’ha fet una lesió al bíceps femoral de la cama esquerra. És baixa i la seva evolució en marcarà la disponibilitat pic.twitter.com/Wbdac143dA
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) August 17, 2023
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: رۆناڵد ئاراوخۆ لە ماسولكەی قاچی چەپی تووشی پێكان بووە، بۆ ماوەیەك ناتوانێت بەشداری یارییەكان بكات و ماوەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە چاكبوونەوەیەوە.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئاراوخۆ بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت لە شەش یاری داهاتووی یانەكەی بەشداری بكات.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02UooM84WWZ9X8HEBJvkx28Y6DxzA3CJ4CkwLHk5FhpNspSYrjo42QqPkwYBGfL8Hvl/?mibextid=cr9u03