ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانسو فاتی بڕیاری کۆتایی دا

یاریگا –

ئانسو فاتی ئیسپانی، بڕیاریدا ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جێبهێڵێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا ئانسو فاتی، بڕیاریداوە لەم مێرکاتۆیە ماڵئاوایی لە یانەکەی بکات و ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵیت.

هەر بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاس، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە فاتی راگەیاندبوو باشترە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە و ریزەکانی بارسا جێبهێڵیت.

بەڵام یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە ئارەزووی جێهێشتنی کەتەلۆنیای نەبوو، بڕیاریدا بجەنگێت لەپێناو مانەوە و بەدەستهێنانی متمانەی راهێنەرە ئیسپانییەکەی. بەڵام روودانی ئەمە ئەستەمە و چاڤی متمانەی بە یاریزانەکە نەماوە، داوای لە یانەکەی کردووە هێرشبەرێکی دیکەی بۆ بگوازنەوە.

لە یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگایش بێمتمانەی چاڤی بە یاریزانەکە بە روونی دەرکەوت، کاتێک ناوبراو تەنیا 11 خولەک بەرامبەر خیتافی یاری پێکرا، لەو چەند خولەکە کەمەیشدا کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو، تیپەکەی بە یەکسانبوون دەستی بە وەرزی نوێی خولەکە کرد.

هەر بۆیە فاتی بڕیاریداوە بارسا جێبهێڵیت، داوای لە بریکاری کارەکانی کردووە یانەیەکی نوێی بۆ بدۆزنەوە، هاوکات هەڵسەنگاندن بۆ ئەو گرێبەستانە دەکات کە پێی دەگات و دواتر بڕیار دەدات پەیوەندی بە کام یانەوە بکات.

ئانسو فاتی بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەندا 110 یاری کردووە، خاوەنی 29 گۆڵ و 10 ئەسیستە، لە سەرەتای دەرکەوتنیدا پێشبینی دەکرا ببێت بە یەکێک لە ئەستێرە مەزنەکانی یانەکە، بەڵام پێکانە یەک لەدوای یەکەکان ئاستی یاریزانەکەیان دابەزاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button