ئیسپانیا

فەرمی: سانتی کازۆرلا دوای 20 ساڵ گەڕایەوە ریال ئۆڤیدۆ

Yariga App

یاریگا

سانتی کازۆرلا یاریزانی ئیسپانی دوای 20 ساڵ دوورکەوتنەوە لە یانەی منداڵی گەڕایەوە ئەو یانەیە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال ئۆڤیدۆ بڵاویکردەوە سانتی کازۆرلا بە گرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە یانەکەیان کرد.

کازۆرلا لە ئەکادیمیای ئۆڤیدۆ گەورە بووە و 20 ساڵ لەمەوبەر تیپەکەی بەرەو مەلەگا جێهێشتووە.

یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 38 ساڵەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری بەشێوەیەکی بێبەرامبەر گەڕایەوە یانەی ڕیال ئۆڤیدۆی منداڵی خۆی لە خولی پلە یەکی سێگۆندا (لالیگا 2).

بڕیارە کازۆرلا بە کەمترین مووچەی پیشەگەرانەی لالیگا یاری بۆ ئۆڤیدۆ بکات و لەسەدا 10ـی داهاتی فرۆشی درێسەکانی بۆ ئەکادیمیای یانەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button